گیانلەدەستدانی 23 حاجیی کوردستان پشتڕاست دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
گیانلەدەستدانی 23 حاجیی کوردستان پشتڕاست دەکرێتەوە

ئاڤا نیوز

تەنیا ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی چوار حاجی هەرێمی  کوردستان ڕاگەیێنراوە، بەمەش ژمارەی حاجیانی کۆچکردوو گەیشتە 23 کەس.

وێنە گەورەکە: حەجی ئەمساڵ بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان تراژیدی بوو، بە جۆرێک نزیکەی شەش هێندەی ساڵی ڕابردوو حاجییان لە سعودیە گیانیان لەدەستاوە. ساڵی ڕابردوو تەنیا  چوار حاجی گیانیان لەدەست دا. 

لێدوانی فەرمی
: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ژمارەی حاجییانی کۆچکردوو گەیشتە 23 کەس، لەو ژمارەیە 22 کەس بە ڤیزەی ساڵی گەشتیان کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێڕای چوار هەزار و 685 حاجی کە لەڕێگەی حکومەتەوە چوونەتە حەج، ئەمساڵ هەزاران کەس بە ڤیزای ساڵ و ڤیزای گەشتیاری بۆ حەج چوونەتە سعودیە، ئەمەش بە هۆکاری زۆربوونی ڕووداوەکانی مردن دادەنرێت.

ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا چارەنووسی زیاتر لە 10 حاجی هەرێمی کوردستان نادیارە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان