ئاگادارییەک لە وەزارەتی ئەوقافەوە بۆ حاجییان

شەیری بکە لە:
ئاگادارییەک لە وەزارەتی ئەوقافەوە بۆ حاجییان

ژمارەیەک حاجی لەسەر کێوی عەرەفە لە کاتی بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ئەوقاف ڕەزامەندی وەردەگرێت ئەو حاجییانەی بە ڤیزای ساڵ سەردانی سعودیەیان کردووە بە پاسی تایبەت بگەڕێنەوە.

وێنە  گەورەکە: لەپاڵ چوار هەزار و 685 حاجی کە بەشێوەیەکی یاسایی چوونەتە حەج، ئەمساڵ هەزاران کەس بە ڤیزای ساڵ و ڤیزای گەشتیاری بۆ حەج چوونەتە سعودیە، هەر لە سەرەتای پرۆسەکەەوە تووشی ئاستەنگی جۆراوجۆر بوونە. 

بۆچی گرنگە: سەدان حاجی گیریان خواردووە و ناتوانن بەئاسانی بگەڕێنەوە، بەم هەوڵەی حکومەت ڕێگەی گەڕانەوەیان ئاسان دەبێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایدەگەیێنێت، دوای هەوڵ و تێکۆشان ڕەزامەندییان وەرگرتووە ئەو حاجییانەی بە ڕێگای ڤیزای ساڵ چوونەتە سعودیە و گیریان خواردووە لە مەرزی عەرعەر، بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.


زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ئەوقاف داوا لە حاجییانی گیرخواردوو دەکات پەیوەندی بەو کۆمپانیایانەوە بکەن کە لەڕێگەیانەوە گەشتیان کردووە بۆ ئەوەی پاسیان بۆ دابین بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ