پۆلیسی ئیتاڵیا دۆزینەوەی 12 تەرمی دیکەی کۆچبەرانی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
پۆلیسی ئیتاڵیا دۆزینەوەی 12 تەرمی دیکەی کۆچبەرانی ڕاگەیاند

دوو پۆلیسی ئیتاڵیا لە کاتی ڕزگارکردن و گواستنەوەی منداڵێکی کۆچبەر، سەرچاوە: عەرەب نیوز

ئاڤا نیوز


پۆلیسی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند 12 تەرمی دیکەیان دۆزیونەتەوە و ژن و منداڵیشیان تێدایە.


وێنە گەورەکە: پۆلیسی ئیتاڵیا ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی کۆچبەران بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت سەرەتای ئەم هەفتەیە بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناراوەكانی باشووری ئیتاڵیا نوقم بووە و زیاتر لە 60 كەس بێسەروشوێن بوون، لەنێویاندا 26 یان منداڵ بوون. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دەریای ئایۆنی 12 تەرمی دیکە دۆزراونەتەوە و ژن و منداڵیشیان تێدایە، پێشتر هەشت تەرم دۆزرابوونەوە، بەمپێیە ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدانی پشتڕاستکراوە 20 کەسە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی سەر بەمەلەکە کوردی باشوور، ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان بوون، لە هەرێمی کوردستانەوە تائێستا خانەوادەی 21 کۆچبەر پەیوەندییان بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە  و داوای هاوکارییان لێ کردوون، بۆ ئەم مەبەستەش تیمێکی حکومەت لەو وڵاتەیە.


باکگراوند: هەر ئەمشەو پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: حکومەتی ئیتاڵیا بەفەرمی گیانلەدەستدانی 20 کۆچبەری پێڕاگەیاندوون؛ شەش پیاو، شەش ئافرەت و هەشت منداڵ. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: