بۆردوومانەکانی ڕووسیا وێستگەیەکی کارەبای ئۆکراینا لەکاردەخات

شەیری بکە لە:
زیاتر لە دوو ساڵە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە

زیاتر لە دوو ساڵە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە

ئاڤا نیوز


لە بۆردوومانێکی بەرفراوانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، وێستەگەیەکی کارەبای ناوچەکە زیانی بەردەکەوێت و لەکار دەکەوێت.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی سێ مانگە ڕووسیا هێرشەکانی تووندتر کردووە و درەنگانی شەوی ڕابردوو هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر خاکی ئۆکراینا دەستپێکردووە، بە چڕترین هێرش دادەنرێت لە سێ مانگی ڕابردوودا.

 

ڕاگەیێنروای فەرمی: کۆپانیای دیتێک ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو شەوێکی سەخت بووە بۆ کەرتی وزەی ئۆکراینا، سوپای ڕووسیا هێرشی کردە سەر یەکێک لە وێستگەکانی دیتێک بەهۆیەوە سێ لە کارمەندانی وێستگەکە بریندار بوون.

 

زیانە سەرەکییەکان: ئامێرەکانی ناو دامەزراوەکانی ناوچەکانی ڤێنیز، دنێپرۆپێترۆڤسک، دۆنێتسک و کیێڤ زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام هێشتا قەبارەی زیانەکانی دواتر ڕوون نەبووەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ھێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕووسیا 9 مووشەکی و 27 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێرانی ھەڵداوە، کە سەرجەمیان لەلایەن بەرگریی ئاسمانی ئۆکرانیا خراونەتە خوارەوە جگە لە چوار مووشەک.

شەیری بکە لە: