هێزێکی سوپاسی پاسدارانی ئێران لە کاتی نمایشی سەربازی، سەرچاوە: britannica
ئاڤا نیوز
حکومەتی کەنەدا دەست بە ڕێککارەکان دەکات بۆ ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
لێدوانی فەرمی: دۆمینیک لیبلانک، وەزیری سەلامەتی گشتیی کەنەدا بە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕاگەیاندووە: "ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی بەڵگەی زۆر بەهێزە لە دژی ئێران، کەنەدا هەموو هەوڵێک دەگرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە تیرۆریستییەکانی سوپای پاسداران".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆپۆزیسیۆنی کەنەدا لەمێژە داوا دەکات سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام حکومەتی کەنەدا خۆی لەم هەنگاوە بەدوور دەگرت و پێیوابوو "ئەو کارە مەترسیدارە و دەرئەنجامی نەخوازراوی دەبێت". بڕیارەکەS لەسەر بنەمای یاسا و هۆشداریی دەزگا ئەمنییەکان دراوە نەک لە ئەنجامی فشاری سیاسی.
ئەمەش بزانە: کەنەدا لە ساڵی 2012 ەوە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران پچڕاندووە، ئەمریکاش لە ساڵی 2019 ەوە سوپای پاسدارانی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە.
بۆچی گرنگە: هەر گرووپ و ڕێکخراوێک بخرێتە لیستی تیرۆرەوە لەگەڵ هەر کەس و لایەنێک کە پشتیوانی دەکات، هەموو جۆرە پەیوەندیی و مامەڵەیەکی لەگەڵ قەدەغە دەکرێت، دەتوانرێت سەرچاوە داراییەکانیشی بلۆک بکرێن. دەشێت لێکۆڵینەوەش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پێشووی ئێرانی دانیشتووی کەنەدا بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
داتاکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 41٪
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆن: لەم هەڵبژاردنەدا بەهیچ شێوەیەک ساختەکاری ناکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تائێستا ئامێرەکانی دەنگدان بەبێ کێشە و گرفت کار دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
17 تشرینی یەکەم
بەغدا پلەی یەکەمی لە پیسترین شارەکانی جیهان وەرگرت
14 تشرینی یەکەم
ڕووماڵی ئاڤا بۆ کەرنەڤاڵی پارتی لە دهۆک زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبووە
13 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
12 تشرینی یەکەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناڵی ئینگلیز بەلەمێکی کۆچبەران وەرگەڕا و منداڵێک خنکا
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی ئاوارەبوون لە جیهاندا ڕوو لە زیادبوونە
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک 75 ملیۆن دۆلاری بۆ بانگەشە بە ترەمپ بەخشیوە
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەکی ئەمریکی کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 17 تشرینی یەکەم
بەریتانیا دوو وەزیری ئیسرائیل سزا دەدات