نوام چۆمسکی، فەیلەسووف، زمانزان و ڕەخنەگری دیاری ئەمریکی
ئاڤا نیوز
هەواڵی گیانلەدەستدانی نوام چۆمسکی، فەیلەسووف، زمانزان، چالاکوانی دژە شەڕ و ڕەخنەگری دیاری ئەمریکی تەمەن 95 ساڵ بڵاودەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ژمارەیەک دەزگای میدیایی هەواڵی مردنی چۆمسکی بڵاوکرایەوە، بەڵام هەواڵەکە تاوەکو ئێستا بەفەرمی پستڕاست نەکراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێکچوونی باری تەندروستیی چۆمسکی بۆ حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە و لەو کاتەوە لەنێو خەڵک نەبینراوە، هەفتەیەک لەمەوبەریش تووشی جەڵتەی بوو، بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەیەکی بەرازیل کە وڵاتی هاوژینەکەیەتی، خەوێنراوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: خزمێکی نزیکی کە ماوەیەک پێش ئێستا سەردانی کردووە، دەڵێت توانای قسەکردنی لەدەست داوە، ناتوانێت لەسەر قاچەکانی بووەستێت، چاوەکانی کراوەن وەک ئەوەی ببینێت.
ئەمەش بزانە: چۆمسکی لە ساڵی 2015ـەوە لە ساوپاوڵۆی بەرازیل دەژی، ڕەخنەگرێکی دیاری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و سەرمایەدارییە، هەروەها لە چەندین بۆنەدا پشتیوانیی بۆ ڕەوایەتیی دۆزی کورد و فەڵەستین دەربڕیوە. خاوەنی زیاتر لە 150 پەرتووكە و زۆرترینیان لە بواری زمانەوانی و سیاسەتن.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 25 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق دەست بەسەر کێڵگەیەکی ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت
- ژینگە
- 59 خولەک لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق حەتمییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دامەزراندنی وانەبێژان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دەیەوێت لەڕێگەی نێردراوێکی تایبەتەوە شەڕی ئۆکراینا و ڕووسا ڕابگرێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: سەربازانی کۆریای باکوور بەشداری جەنگ دەکەن
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئوون: مووشەکەکانمان دەگەنە ئەمریکا
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی باڵیۆزخانەیەکی ئەمریکا بە تۆمەتی سیخووڕی بۆ ئێران دەستگیر دەکرێت
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بڕیارنامەیەک دژی ئێران دەردەکات