کێوی عەرەفە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سعودیە سەرکەوتنی وەرزی حەجی ئەمساڵ ڕادەگەیێنێت و کار لەسەر دانانی پلانێکیش بۆ وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو دەکات، لە بەرامبەریشدا عێراق داوا لە سعودیە دەکات چاو بە پشکی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو بخشێننەوە.
وێنە گەورەکە: بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، 39 هەزار و 591 حەجخواز لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە گەیشتی وڵاتی سعودیەیان کردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سعود بن میشال بن عەبدولعەزیز، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوەندی حەج ڕاگەیاند: "بە خۆشحاڵییەوە سەرکەوتنی وەرزی حەجی ئەمساڵ 1445ی کۆچی ڕادەگەیەنم، پشتیوان بە خودا دەستبەجێ کار لەسەر دانانی ڕێکخستن و پلانێک دەکەین بۆ وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە ماجد قەسەبی، وەزیری بازرگانی سعودیە و شاندی یاوەری لە بەغدا بە گرنگی زانی چاو بە پشکی عێراق بۆ وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو بخشێنرێتەوە بە پشتبەستن بەو ڕێژەیەی دانیشتوان کە لە ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکاندا پەسەندکراوە.
ئەمەش بزانە: دەستەی گشتیی ئاماری سعودیە ڕایگەیاند بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، کۆی گشتیی حاجییان گەیشتووەتە نزیكەی دوو ملیۆن حاجی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
3 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات