
ژمارەیەک حاجیی لەسەر کێوی عەرەفە لەکاتی بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج
ئاڤا نیوز
دەستەی گشتیی ئاماری سعودیە ڕایدەگەیێنێت، کۆی گشتیی حاجییانی ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیكەی دوو ملیۆن حاجی.
وێنە گەورەكە: لە سەرتاسەری جیهانەوە بە چەند ڕۆژێک پێش جەژنی قوربان، ئەو كەسانەی دەیانەوێت فەریزەی حەج جێبەجێ بكەن سەردانی سعودیە دەكەن، هەموو ساڵێکیش وەزارەتی حەج و عومرەی ئەو وڵاتە بە پلانێكی تۆكمە ئاماری گشتیی حاجییان دیاری دەكات.
ژمارەكان وادەڵێن:
-ئەمساڵ 1,833,164 حاجی فەریزەی حەجییان ئەنجام دا.
-لە نێویاندا 1,611,310 حاجی لە دەرەوەی سعودیەوە بۆ حەج چوونەتە مەككە.
-ژمارەی حاجییانی ناوخۆی وڵاتەكەش گەیشتووەتە 221,854 حاجی.
-ژمارەی حاجییانی پیاو لە کۆی گشتیی حاجییانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، گەیشتووەتە 958 هەزار و 137 حاجی.
-ژمارەی حاجییانی ژن لە کۆی گشتی حاجییانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات گەیشتووەتە 875 هەزار و 27 حاجی.
ئەمەش بزانە:
-ڕێژەی حاجییان کە لە وڵاتانی عەرەبییەوە هاتوون، 22.3% بووە.
-ڕێژەی حاجییانی وڵاتانی ئاسیا جگە لە وڵاتانی عەرەبی، 63.3% بووە.
-ڕێژەی حاجییان لە ئەفریقاوە 63.3% بووە.
-ڕێژەی ئەو حاجییانەی لە ئەوروپا و ئەمریكاوە سەردانی سعوودییەیان كردووە %3.2بووە.
حاجییان بە سێ ڕێگە گەشتی سعودیەیان کردووە:
-1,546,345 حاجی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەیشتوونەتە سعودیە.
-60,251 حاجی لە ڕێگەی وشکانییەوە گەیشتوونەتە سعودیە.
-چوارهەزار و 714 حاجی لە ڕێگەی دەریایی گەیشتوونەتە سعودیە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: هێرشەکانمان بۆ سەر حەماس فراوانتر دەکەین