پارێزگاری هەولێر: ڕۆژانی جەژن کوشتارگەکان لە خزمەتی هاونیشتمانیان دەبن

شەیری بکە لە:
پارێزگاری هەولێر: ڕۆژانی جەژن کوشتارگەکان لە خزمەتی هاونیشتمانیان دەبن

کوشتارگەیەک

ئاڤا نیوز

 

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەینێنێت، لە هەر چوار ڕۆژی جەژندا کوشتارگەی هەولێر لە کاتژمێر شەشی بەیانییەوە لە خزمەت هاووڵاتییان دەبێت.

 

بۆچی گرنگە: ئامانج لە کردنەوەی کوشتارگەکان لە ڕۆژانی جەژن بۆ ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و پاراستنی ژینگەیە لە پاشماوەی ئەو ئاژەڵانەی دەکرێنە قوربانی.

 

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پێویستە هەموو کەس پابەندی ڕێنماییەکان بێت و ئاژەڵ لە کوشتارگەکان سەرببڕن، بۆ ئەوەی ژینگەکەمان بە پاکوخاوێنی بمێنێتەوە، هەروەها ڕێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون و کێشەی کەمئاویی".

 

زانیاریی زیاتر: هەر کەسێک لەسەر شەقام و کۆڵانەکان ئاژەڵ سەرببڕێت و پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، ڕووبەرووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ