سیلین دیۆن دوای لەدەستدانی دەنگی دەگەڕێتەوە سەر ستەیج

شەیری بکە لە:
سیلین دیۆن، ئەستێرەی مۆسیقا

سیلین دیۆن، ئەستێرەی مۆسیقا

ئاڤا نیوز


ئەستێرەی مۆسیقا سیلین دیۆن، دوای پشوویەک بەهۆی نەخۆشییەکەی کە دەنگی لەدەستدابوو، لە لاسڤێگاس دەگەڕێتەوە سەر ستەیج و کۆنسێرتێک ساز دەکات. 

 

لێدوانی فەرمی: سیلین دیۆن بۆ یەکەمجار دوای دوو ساڵ لە بەرنامەیەک باس لە بارودۆخی خۆی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە بڕیارە لە لاسڤێگاسی ئەمریکا کۆنسێرتێک ساز بکات بۆ هەوادارانی، بەڵام هێشتان کات و ڕێککەوتەکەی دیاری نەکراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: لەکاتێکدا هەوادارانی سیلین چاوەڕێی دووبارە بیستنی دەنگی سیلینیان نەدەکرد، پاش بیستنی ئەم هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای بەرهەمێکی نوێ لە سیلین دەکەن لە کۆنسێرتەکە بیسەری بن.
 
زانیاریی زیاتر: نەخۆشییەکەی سیلین 'ستێف پێرسن سەندرووم'ـە و نەخۆشییەکیی دەگمەنە و هیچ دەرمانێکیی نییە، ئەم نەخۆشییە لە دەمارەکانی مێشک فەرمان وەردەگیرێت و کاردانەوەی دەبێت، لە خراپترین حاڵەتدا ماسوولکەکان گرژ دەبن و لە ڕووی قەبارە دەگۆڕێن.

شەیری بکە لە: