پوتین پێشنیازی ئاگربەست دەخاتە بەردەم ئۆکراینا

شەیری بکە لە:
پوتین پێشنیازی ئاگربەست دەخاتە بەردەم ئۆکراینا

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە: NBC

ئاڤا نیوز

 

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە شەڕی دژ بە ئۆکراینا بووەستێنێت ئەگەر ئەو وڵاتە بە مەرجەکانی ڕازی بێت.

 

لێدوانی فەرمی: پوتین مەرجەکانی ڕووسیای بۆ ئاگربەست و دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئاشتی ڕاگەیاندووە کە بریتین لەوەی "ئۆکراینا چوار هەرێمی خۆی ڕادەستی ڕووسیا بکات و هەروەها واز لە هەوڵەکانی بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ بهێنێت".

 

زانیاریی زیاتر: هەرێمەکان بریتین لە هەر یەکە لە دۆنێتسک، لوگانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا کە لە 2022ـەوە ڕووسیا کردوونی بە بەشێک لە خاکی خۆی. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانەی پوتین لەکاتێکدایە، ئۆکراینا و هاوپەیمانانی ئامادەکاری بۆ لووتکەی ئاشتی لە سویسرا دەکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان