داوای دوورخستنەوەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پۆستەکەی دەکرێت

شەیری بکە لە:
داوای دوورخستنەوەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پۆستەکەی دەکرێت

پیت هێگێس، وەزیری بەرگری ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دوای بڵاوبوونەوەی هەندێک ڕاپۆرت سەبارەت بە هاوبەشکردنی هەندێک زانیاریی سەربازی بە هەڵە لەلایەن وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئێستا داوای دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی دەکرێت.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە،'' پیت هێگێس، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە گروپێکی تایبەتی چاتی سیگناڵدا زانیاری لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی داهاتووی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن بڵاوکردەوە کە هاوسەرەکەی و براکەی و پارێزەرەکەشی لەناو گرووپەکەدا بوون''.

 


کاریگەری و لێکەوتەکان: هەندێک لە دیموکراتەکانی ئەنجوومەنی پیران داوای دوورخستنەوەی پیت هێگێس لە پۆستەکەی دەکەن بەهۆی دزەپێکردنی زانیارییە هەستیارەکان دەشڵێن، ئەمە مەترسی لەسەر ئەمریکا دروست دەکات 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: شۆن پارنێل، وتەبێژی پنتاگۆن لە ئێکس ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و دەڵێت، ''هیچ زانیارییەکی نهێنی لە گرووپ چاتی سیگناڵدا بڵاونەکراونەتەوە، ئەو دەنگۆیانە تەنیا هەواڵی ساختەن''

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: