ڕووسیا خستنەخوارەوەی 87 درۆنی ئۆکراینی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ڕووسیا خستنەخوارەوەی 87 درۆنی ئۆکراینی ڕاگەیاند

درۆنێکی ڕووسی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ڕووسیا ڕایگەیاند بە درێژایی شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی دەیان درۆنی ئۆکراینی لە ئاسمانی وڵاتەکەی خستوونەتە خوارەوە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند "شەوی ڕابردوو، ڕژێمی کیێڤ لە ڕێگەی درۆنەوە هەوڵی هێرشێکی تیرۆریستی دا کە پووچەڵ کرایەوە. تێکڕا، 87 درۆنی ئۆکراینی لە ئاسمانی ڕووسیا خرانە خوارەوە".

 

زانیاریی زیاتر: 70 لە درۆنەکان هەرێمی ڕۆستۆڤیان لە باشووری ڕووسیا بە ئامانج گرتبوو کە پێگەی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئۆکراینای لێیە.

 

باکگراوند: لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە و شەڕەکە بەردەوامە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ