ئاگری پاڵاوگەکەی گوێڕ کۆنترۆڵ کرا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

دوای زیاتر لە 18 کاتژمێر ئاگری پاڵاوگەکەی گوێڕ کۆنترۆڵ کرا و زیانی ئاگرەکە بە نۆ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

 

وێنە گەورەکە: کاتژمێر 8:35ـی شەوی ڕابردووەوە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت و گاز لەسەر ڕێگەی گوێڕ کەوتەوە، بەهۆیەوە 14 کەس بریندار، هەشت کۆگا و نۆ ئۆتۆمبێل سووتاون، بەگوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان 21 ملیۆن لیتر سووتەمەنی سووتاوە.

 

لێدوانی فەرمی: شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، "هیچ مەرجێکی بەرگریی شارستانی لەم پاڵاوگەیە نەبووە، ئاگرەکە 100% کۆنترۆڵ کراوە و شوێنەکانی دەوروبەری پاڵاوگەکە هیچ مەترسییەکیان لەسەر نەماوە".

 

زانیاریی زیاتر: 14 کارمەندی بەرگریی شارستانی بریندار بوون و 4 ئۆتۆمبێلی بەرگریی شارستانی سووتاوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان