دۆخی تەندروستیی ئەکتەرە پیرەکەی هۆڵیوود خراپ دەبێت

شەیری بکە لە:
دۆخی تەندروستیی ئەکتەرە پیرەکەی هۆڵیوود خراپ دەبێت

بروس وێڵێس، پاڵەوانی فیلمی ئەکشن

ئاڤا نیوز

 

پاڵەوانی فیلمی ئەکشن بروس وێڵێس، بەهۆی نەخۆشیی پیری مێشک، تەنیا یەک ساڵ دەرفەتی ماوە لە ژیان.

 

وێنە گەورەکە: بروس توانای قسەکردنی لەدەست داوە و خۆی ئاگاداری بارودۆخی تەندروستیی خۆی نییە.

 

چی ڕوودەدات: دوای زانینی هەواڵی نەخۆشیی بروس، بنەماڵەکەی دەستیان بە بڵاوکردنی چەندین وێنە و ڤیدیۆی بروس لە پێگەی فەرمیی خۆیان کرد.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە پزیشکەکان پێشبینی ئەوە دەکەن ئەو ئەکتەرە کاتی زۆر لە ژیان نەمابێت.

 

ئەمەش بزانە: نەخۆشیی پیری مێشک زوو گەشە دەکات و وا لە نەخۆش دەکات، هەناسەدان لە بیر بکات.

 

باکگراوند: واڵتێر بروس وێڵێس لە ساڵی 1955 لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و لە ئەمریکا گەورە بووە، ماوەی نزیکەی 40 ساڵە ئەکتەری فیلمە ئەکشنەکانە.

شەیری بکە لە: