سەرکردەکانی جی حەوت داوای پارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرکردەکانی جی حەوت داوای پارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا دەکەن

ئاڵای وڵاتانی بەشدار لە جی حەوت، سەرچاوە: ماڵپەڕی جی حەوت

ئاڤا نیوز 

سەرکردەکانی جی حەوت لە ئیتاڵیا بە بەشداریی جۆ بایدن کۆدەبنەوە و داوای ڕێککەوتن دەکەن بۆ خەرجکردنی پارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا بۆ ئۆکراینا.

وێنە گەورەکە: گروپی جی حەوت کە حەوت وڵاتی گەورەی پیشەسازی لەخۆ دەگرێت، بەسەرۆکایەتیی ئیتاڵیا لە هاوینەهەواری کەناری دەریای لوکس بروگۆ ئیگناسیا لە ناوچەی پوگلیا لە باشووری وڵات کۆدەبنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپەکە هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، کەنەدا و ژاپۆن لەخۆدەگرێت.

لەلایەکی دیکەوە: جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە ئیتاڵیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە، بڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش بەشداریی بکات.

بۆچی گرنگە: لە ئەگەری گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، نادڵنیایی بۆ پشتگیریکردنی ئۆکرینا دروست دەبێت، بۆیە گرووپی جی حەوت هەوڵدەدات پاڵپشتی دارایی بۆ ئۆکراینا مسۆگەر بکات.

باکگراوند:
لە سەرەتای مانگی ئایاردا وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکیان پەسەند کرد بۆ بەکارهێنانی داهاتی سەروەت و سامانی بلۆککراوی ڕووسیا بۆ پڕچەککردنی ئۆکراینا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ