لە کەلار سێ کەس لەسەر دزینی بوتڵی غاز دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە کەلار سێ کەس لەسەر دزینی بوتڵی غاز دەستگیر دەکرێن

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیێنێت، بەتۆمەتی دزینی 19 بوتڵی غاز، سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە.

 

وێنە گەورەکە: دوای سکاڵای چەن هاونیتمانییەکی دانیشتووی گەڕەکی شۆڕش و گەرەکی حەمرین لە قەزای کەلار، کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە چەندین جار بوتڵی غازی ماڵەکانیان دزراوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان ئاگادار کرانەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن، دوای لێکۆڵینەوە دانیان بە تاوانەکەدا ناوە کە لە هەردوو گەڕەکی ناوبراو 19 بوتڵ غازیان دزیوە و دواتر فرۆشتوویانە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو تۆمەتبارانە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەند کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

شەیری بکە لە: