حیزبوڵڵای لوبنان 100 مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵای لوبنان 100 مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

ساتی بۆردوومانکردنەکە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ حیزبوڵڵای لوبنان 100 مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و میدیای ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند، ئەمە بەهێزترین و تووندترین بۆردوومانی حیزبوڵڵا بووە لەوەتەی هەشتی ئۆکتۆبەرەوە. 

 

بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، دەیان مووشەک لە باشووری لوبنانەوە بەرەو ئیسرائیل ئاراستە کراون، ئەمەش وایکردووە کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرتاسەری باکووری ئیسرائیل لێ بدرێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، بۆردوومانی ئەمڕۆی حیزبوڵڵا تووندترین و چڕترین بۆردوومان بووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل بۆ ئۆرشەلیم پۆست ڕایگەیاندووە، مووشەکەکانی حیزبوڵڵا سنوورێکی زۆری بڕیوە و گەیشتووەتە شاری تبریا لە ئیسرائیل.

شەیری بکە لە: