
دیمەنی سەمای هەردوو ئەکتەرەکە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە درامایەکی ئێرانیدا، دوو ئەکتەری بەناوبانگ پێکەوە سەما دەکەن و ئەمەش دەبێتە جێی باسی بینەران و بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەڵقەی سێیەمی درامای 'لە کۆتایی شەو'، دیمەنی سەمای دایک و کوڕێک نمایش دەکرێت، کە ئەمە وادەکات ناوەندی ساترا (ڕێکخستنی میدیا لە دیجیتاڵ میدیا) هەڵوێستی هەبێت و ئەو بەشەی دراماکە سانسۆر بکات.
ئەمەش بزانە: ئایدا پەناهەندە، دەرهێنەری دراماکەیە و پارسا پیروزفەر لە ڕۆڵی کوڕ و ئێحترام برومەند، ڕۆڵی دایک دەگێڕێت کە تووشی بیرچوونەوە بووە. لەم دیمەنە هەردووکیان وەک کوڕ و دایک کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن و دەست بە سەمای 'والتس دانس' دەکەن.
زانیاریی زیاتر: لە وڵاتی ئێران، دەسەڵات ئیسلامییە و هەر ئەمەش وای کردووە کە هەردوو وەزارەتی ئیرشاد و دەنگ و ڕەنگی ئێران، زۆرترین سانسۆر لەسەر بەرهەمە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دابنێن و بەرهەمە هونەری و سینەماییەکان بە فیلتەرێکی توندا تێپەڕێنن و پاشان نمایش بکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
تورکیا: سودانی دێتە ئەنقەرە و ئەردۆغانیش سەردانی بەغدا دەکات
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق: کوردانی فەیلی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و سەرەکی عێراقن
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا بە کوردی ڕووبەڕووی قاچاخچییان دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار