ئاڤا نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە ڕایدەگەیێنێت، هەماهەنگییەکی باش هەیە، بەڵام وردبینیی لیستەکان کاتی پێویستە بۆیە ناردنی پارە دواکەوتووە.
وێنە گەورەکە: تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە و پێشبینی دەکرێت پێش جەژن بنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "پێویست ناکات وەزارەتی دارایی عێراق هەموو جارێ بۆ وردبینی داوای کۆد و ناو بکات، ئاخر کەی کۆد و ناوی هەموو هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەلایەن ئەو وەزارەتەوە وەرگیراوە".
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژە بەوە دەدات، "داواکارین ئەم کێشەیە نەمێنێت و پێویستیشە کۆتایی بە وردبینی ناو و کۆد بهێنرێت".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڤیان سەبری بابەتەکە بە ئاڵۆز ناو دەبات و دەڵێت، پێشتر سوننەکان دوو ماڵ بوون ئێستا بوونەتە سێ ماڵ و دەبێت لایەنە سوننەکان خۆیان ڕێکبخەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
سوپای عێراق پێگەیەکی چەکدارانی داعش لە کەرکووک دەکاتە ئامانج
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. بەهات باس لە ئازادیی میدیا و بەرپرسیارێتییەکانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر گەورەترین بانکی گازپرۆمی ڕووسیا دەسەپێنێت
- بزنس
- 21 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 21 تشرینی دووەم
ئاڤا وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 20 تشرینی دووەم
حکومەتی عێراق پێشنیازی لێبڕینی 1% مووچەی فەرمانبەران دەکات