
بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی یەمەن- گێتی
ئاڤا نیوز
بەلەمێکی کۆچبەران کە 260 کۆچبەری دەگواستەوە لە کەناراوەکانی یەمەن ژێرئاو کەوت، بە هۆیەوە لانیکەم 39 کەس گیانیان لەدەست دا.
وێنە گەورەكە: ساڵانە دەیان هەزار کۆچبەر لە ئەفریقاوە ڕێگای دەریای سوور بۆ کۆچکردن دەگرنە بەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ ڕایگەیاند: "ڕووداوێکی تراژیدی لە کەناراوەکانی یەمەن ڕوویدا، دوێنێ بەلەمێک بە 260 سەرنشینەوە نوقم بوو، 39 كەس گیانیان لەدەستدا و 150 كەس بێسەروشوێن بوون و 71 كەسیش ڕزگاریان بوو".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەڕ و پێکدادانە ناوخۆییەکان، هەژاری و بێکاری و هەروەها کارەساتە سرووشتییەکان هۆکاری سەرەکیی کۆچە لەو وڵاتانی ئەفریقا.
باکگراوند: ساڵی 2023 لانیکەم 698 کۆچبەر لەو ڕێگەیە گیانیان لەدەستداوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار