بەخێوکردنی ئاژەڵ مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بەخێوکردنی ئاژەڵ مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە

پشیلە

ئاڤا نیوز


پسپۆران هەندێک چارەسەری خێرایان بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی خستووەتەڕوو، یەکێک لەوانە بەخێوکردنی ئاژەڵە ماڵییەکان کە مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەندێک جار مرۆڤ ڕووبەڕووی دڵتەنگی دەبێتەوە، بەڵام کاتێک ئەم دڵتەنگیە دەگۆڕێت بۆ خەمۆکیەکی درێژخایەن، دەبێت چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە.


زانیاریی زیاتر: دەتوانێت بە هەندێک هەنگاوی سادە چارەسەری بکەیت، وەک گرنگیدان بە خۆراکی تەندروست، گرنگیدان بە ئاژەڵە ماڵیەکان و ڕاهێنانی چالاکی جەستەیی، چونکە بەخێوکردنی ئاژەڵە ماڵیەکان مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە و بەشداربێت لە چارەسەرکردنیدا.


چارەسەرەکان: هەندێک هۆکار هەیە کە بەشدارن لە چاکبوونەوەی خێرای خەمۆکی وەک:-
-سەردانیکردنی پزیشکی دەروونی 
-پابەندبوون بە چارەسەرەکان
-تەکنیکەکانی ئیسراحەت 
-بیرکردنه‌وه‌ی ته‌ندروست


ئەمەش بزانە: خەمۆکی یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییە باوەکان، کە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر ژیانی مرۆڤ هەبێت، لەگەڵ هەستکردن بە دڵتەنگی قووڵ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ