ئۆکراینا: پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگیی ڕووسیامان تێکشکاند

شەیری بکە لە:
فڕۆکەیەکی جەنگیی ڕووسی

فڕۆکەیەکی جەنگیی ڕووسی

ئاڤا نیوز 

 

ئۆکراینا تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی جەنگیی ڕووسی لە جۆری سوخۆی-57ـی لە فڕۆکەخانەیەک لە باشووری ڕووسیا ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: فڕۆکەیەکی جەنگیی ڕووسی لە فڕۆکەخانەیەکی باشووری ڕووسیا کە 589 کیلۆمەتر لە بەرەکانی شەڕەوە دوورە و بە درۆنێک کراوەتە ئامانج، ئەمە یەکەمجارە ئەم جۆرە فڕۆکەیە تێکبشکێنرێت.

 

بۆچی گرنگە: لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانی ڕووسیا لە چەند بەرەیەکەوە پێشڕەوییان کردووە، تێکشاندنی ئەم فڕۆکەیە دەبێتە سەرکەوتنێکی ڕێژەیی بۆ هێزەکانی ئۆکراینا، چونکە توانیویانە بە درۆنێکی هەرزان فڕۆکەیەکی گران بکەنە ئامانج.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فڕۆکەی سوخۆی-57 لە کانوونی یەکەمی 2020ـەوە خراوەتە خزمەت هێزەکانی سوپا و بووەتە جێگرەوەی فڕۆکەکانی جۆری سوخۆی-27 و میگ-29ـی سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت، نرخی مەزەندەیی ئەم فڕۆکەیە لە نێوان 35 بۆ 54 ملیۆن دۆلارە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ