‎وەزیری پەروەردە: بڕی 10 ملیار دینار بۆ کڕینی پێداویستیی خوێندن خەرج کراوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 10 ملیار دینار دەربڕیوە بۆ کڕینی پێداویستی خوێندن.

 

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "سەرۆکوەزیران بارزانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 10 ملیار دینار دەربڕیوە بۆ کڕینی پێداویستیی خوێندن، هەروەها رۆژی شەشی حوزەیران ئەنجوومەنی وەزارەیی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن کۆبووەوە و چەند خاڵێکی پەسەند کردووە".

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پەروەردە دەستی بە چاپکردنی کتێب بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ