داوا دەکرێت هاووڵاتییان لە نزیک بارەگای گرووپە چەکدارەکان دووربکەونەوە

شەیری بکە لە:
داوا دەکرێت هاووڵاتییان لە نزیک بارەگای گرووپە چەکدارەکان دووربکەونەوە

نمایشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق، وێنە: ina

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر گروپە چەکدارەکان لەنێو خاکی عێراق، هۆشداریی دەدرێت هاووڵاتییان لە نزیک بنکە بارەگاکانی ئەو گرووپانە کە بەشێکییان لەنێو شارەکاندان دووربکەونەوە، بەتایبەت ئەو بارەگایانەی کە پێشبینی دەکرێت بکرێنە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل.


وێنە گەورەکە: دوای سێ ڕۆژ لە هۆشدارییە توندەکەی ئیسرائیل و ناردنی سکاڵا نامە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بزووتنەوەی مقاوەی عیراق و گرووپە چەکدارییەکانی دیکەش هیچ هێرشێکیان بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام نەداوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەحمەد شەریفی، شارەزا لە کاروباری سەربازی ڕایگەیاند: ئەو ئامانجانەی لەنێو خاکی عێراقدا پێشبینیکراوە ئیسرائیل بۆردوومانیان بکات بریتین لە، بارەگای گروپە چەکدارەکان و کۆگای چەک و کەرەستەکانیان کە هەندێکیان نزیکن لە ناوەندی شارەکان، بۆیە گرنگە هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن، چونکە بە مانەوەیان لەو شوێنانە ئەگەری هەیە هێرشەکان ئەگەر بکرێن قوربانیی مەدەنی و سەربازیی زیاتری لێبکەوێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: شەریفی گوتیشی: عێراق لە ڕووی سەربازییەوە سیستمی بەرگریی پێشکەوتووی نییە خۆی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بپارێزێت بەڵام ئیسرائیل هیچ ژێرخانێکی حکومی ناکاتە ئامانج بەهۆی ترسی کاردانەوەی ئەمریکا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: