بە ژمارە؛ کامێری خاڵ بۆ خاڵ بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی دانانی کامێرای چاودێری تیژڕەوی و کەوتنەکاری کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە هەرێمی کوردستان، ڕووداوەکانی هاتووچۆ و قوربانییەکانی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: لەم ساڵدا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، 165 ڕووداوی هاتووچۆ کەمیکردووە، ژمارەی برینداربوونیش هاوشان لەگەڵیدا کەمبووەتەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری کەمکردنەوەی خێرای لەلایەن شۆفێرانەوە.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی داتا و ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاوتووچۆ هەرێم بێت، لە 9 مانگی سەرەتای ساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان 2971 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوە، بەهۆیەوە 5515 کەس برینداربوون و 299 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

هاوکات لەماوەی 9 مانگی سەرەتا ئەمساڵیش، 2806 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە، کە بەهۆیەوە 5322 کەس برینداربوونە و 326 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ئەم داتا و ئامارەش پێمان دەڵیت کە ڕووداوەکانی هاتووچۆ و قوربانیان بەهۆیەوە کەمبووەتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ