لە ئەڵمانیا کوردێک وەک باشترین ئەکتەری پیاو هەڵدەبژێردرێت

شەیری بکە لە:
لە ئەڵمانیا کوردێک وەک باشترین ئەکتەری پیاو هەڵدەبژێردرێت

پۆستەری فیلمی تارمایی جەنگ- وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ئەکتەرێکی فیلمی 'تارمایی جەنگ' کە چیرۆکی ژیانی خێزانە پێشمەرگەکان دەگێڕێتەوە، خەڵات کرا.

 

وێنە گەورەکە: بارزان یوونس، سینەماکارێکی کوردە و خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە فێستیڤاڵی دیداری فیلمی کوردی لە ئەڵمانیا بەدەست هێنا.

 

لێدوانی تایبەت: بارزان یوونسی دەرهێنەر و ئەکتەر تایبەت بە ئاڤا نیوز گوتی: "خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوم لە فیلمی 'تارمایی جەنگ' وەرگرت". هەروەها باسیشی لەوە کرد کە لە کوردستان و ئەو وڵاتانەی دانیشتوانیان کەمە، سینەما و فیلم وەک بازرگانی ئەستەمە، بۆیە دەبێت جێگرەوەی هەبێت و جێگرەوەش بوونی فێسیڤاڵی لەم شێوەیەیە.

 

زانیاریی زیاتر: فێستیڤاڵی دیداری فیلمی کوردی لە شاری دوڕێنی وڵاتی ئەڵمانیا سازدرا، لە فێستیڤاڵەکەدا بەشێکی سینەماکارانی هەرچوار پارچەی کوردستان ئامادەبوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: