نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیل دەخاتە ڕیزی وڵاتانی پێشێلکاری مافی منداڵ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 حوزەیران
دار و پەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکانی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە -AFP
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان سوپای ئیسرائیلی خستووەتە ناو لیستی ئەو لایەنانەی کە ساڵی ڕابردوو مافی منداڵانیان پێشێل کردووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستەکە پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند "ئەمە کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دەستەڵاتدارێتیی فەلەستینی پێشوازی لە بڕیارەکە کردووە و ڕایگەیاندووە "بەم بڕیارە، لە لێپرسینەوە لە ئیسرائیل لەبەر ئەو تاوانانەی کە ئەنجامیان دەدات، هەنگاوێک نزیک دەبینەوە."
زانیاریی زیاتر: نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیلی لەبەر کوشتن، برسیکردن، بێبەشکردن لە دەستگەیشتن بە یارمەتییەکان و بە ئامانجگرتنی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان خستووەتە لیستی پێشێلکارانی مافی منداڵانەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە نزیکەی 37 هەزار کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیادکردنی ناوی منداڵ لە فۆرمی خۆراک ڕاگیراوە
- ببینە و ببیستە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک بەرەو کوێ؟
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی دەستپاکی: بەڕێوەبردنی پۆستە حکومییەکان بە وەکالەت "گەندەڵییە"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێت لە یەمەن کارا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
18 ئەیلوول
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
18 ئەیلوول
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لوبنان بۆردوومان دەکات و حیزبوڵڵا وەڵام دەداتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێت لە یەمەن کارا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات