یەکەم ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنی "هەژماری من" لە سلێمانی دانرا

شەیری بکە لە:
یەکەم ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنی "هەژماری من" لە سلێمانی دانرا

وێنەی "ئەی تی ئێم" ەكە بەهمەن مەجید ــ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


تا دێت پرۆسەی بە بانکیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" فراوانتر دەبێت، ئەمڕۆش یەکەم ئامێری پارەدانی ATM لەبەردەم شارەوانی سلێمانی دانرا.


وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من تا ئێستا کارتی بانکی بۆ 400 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان دەرهێناوەو پرۆسەکەش بەردەوامیی هەیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە کۆیە بۆ یەکەمجار ATMی پڕۆژەی هەژماری من دانرا، ئەمڕۆ هەینی لە سلێمانی ئامێرێکی پارەدان لەبەردەم سەرۆکایەتی شاروانی سلێمانی جێگیرکرا و لەماوەی داهاتوو چەندین ئامێرێکی دیکە لە شوێنە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانی دادەنرێن.


باکگراوند: لە ئاداری 2023 سەرۆکوەزیران بارزانی دەستپێشخەری "هەژماری من"ی ڕاگەیاند، لەپێناو بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی موچەی فەرمانبەران و کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان، تا ئێستا هەشت بانکی ناوخۆیی و عێراقی بەشداریان لە پڕۆژەکە کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: