کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا لە دەریای سوور. وێنە: فڕانس24
ئاڤا دیجیتاڵ
مووشەکی حووسییەکان کەشتییە بازرگانی و سەربازییەکانی نێو دەریای سوور دەکەنە ئامانج. ئەمریکا و بەریتانیاش لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا، ناوەناوە پێگە ستراتیژییەکانی حووسییەکان بۆردوومان دەکەن.
چیرۆکە سەرەکییەکە: دوای ڕۆژێک لە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا، بۆ جاری سێیەم ئەمریکا و بەریتانیا هێرشێکی هاوبەشیان کردە سەر حوسییەکان لە یەمەن.
راگەیێنراوی فەرمی: ئەمریکا و بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: "لە وەڵامی هێرشە بەردەوامەکانی حووسییەکان بۆ سەر ئەو کەشتییە بازرگانی و سەربازییانەی بەنێو دەریای سووردا تێدەپەڕن، ڕۆژی شەممە 13 شوینی جیای یەمەنمان بۆردوومان کرد".
- لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا: "بۆردوومانەکان بەمەبەستی لێدان و کەمکردنەوەی توانای حووسییەکانی سەر بە ئێران بووە".
- دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: "پێویستە ڕوونترین پەیام بە ئێران ڕابگەیەنین کە ئەوەی لە ڕێگەی بریکارەکانیەوە دەیکات، جێگەی قبوڵکردن نییە. میلیشیاکانی ناوچەکەش، ئێران دروستی کردوون و پشتیوانیان دەکات".
- نەسڕەددین عامر، گوتەبێژی حووسییەکان: "یان ئاشتی بۆ خۆمان، فەڵەستین و غەزە دابیندەکرێت، یان هیچ پارێزراوییەک بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نابێت".
لە لایەکی دیکەوە: شەڕی حەماس و ئیسرائیل، گرژییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر کردووە و ئێستا گرژییەکان لوبنان، سووریا و عێراقیشیان گرتووەتەوە. بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 4-2-2024 لەسەر داوای ڕووسیا، ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆببێتەوە.
باکگراوند: ئەمریکا دەیەوێت بە ڕێگەچارەی دیپلۆماسی و فشاری ئابووری، حووسییەکان ناچاربکات لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکانی نێو دەریای سوور بووەستێنێت، مانگی ڕابردووش حووسییەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە. ئەمە جگە لەوی ئەمریکا و بەریتانیا زنجیرەیەک هێرشی هاوبەشیان کردووەتە سەر حووسییەکان، بەڵام حووسییەکان ڕایانگەیاندووە: وەڵامی هەموو هێرشێک دەدەنەوە تاوەکو شەڕی ئیسرائیل و حەماس نەوەستێنرێت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای نیو سەدە بڕیارێکی ڕژێمی پێشووی عێراق هەڵدەوەشێنرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بزووتنەوەی نوجەبا: کوشتنی سەرکردەیەکی حیزبوڵڵای عێراق بێ سزا تێناپەڕێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زانکۆڵاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 کارا دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین و ڕەشەبا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێت لە یەمەن کارا دەکات
19 ئەیلوول
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
19 ئەیلوول
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
18 ئەیلوول
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی هەولێر بە سەرکەوتن دەستیپێکرد