هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت

شەیری بکە لە:
هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت

دیمەنی دوای ڕووداوەکە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

کەمێک لەمەوبەر، سێ چەکدار بە چەکی سووک هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت؛ دووانیان کوژران و یەکێکیان بە برینداری برایە نەخۆشخانە.

 

چیرۆکی سەرەکی: سوپای لوبنان پێیوایە تەقەکەرەکان سوورین، ڕاستەخۆ ڕێگری لە هێرشەکە کراوە و دوو لەو چەکدارانە کوژراون و یەکێکیشیان بە برینداری بردراوەتە نەخۆشخانە.

 

ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان: سوپای لوبنان ڕایگەیاند: بە چەکی سووک  هێرشکراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت، ئەوانیش بە تەقە وەڵامیان داوەتەوە.


باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو بارەیەوە دەڵێت: لێکۆڵینەوەمان لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان لەسەر هێڵین.


ئەوەی ئێستا روودەدات: بۆ پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانەکە، سوپای لوبنان لە ناوچەکە بڵاوەی پێکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ