خۆپێشاندان و گردبوونەوە لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان قەدەغە دەکرێت

شەیری بکە لە:
خۆپێشاندان و گردبوونەوە لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان قەدەغە دەکرێت

ژمارەیەک پۆلیسی تورکی، وێنە: میدیای تورکیا

ئاڤا نیوز

 

دوای بڕیاری دەم پارتی بۆ گردبووەنەوە و دەربرینی ناڕەزایەتی لە شارەکانی باکووری کوردستان، لە هەریەک لەو پارێزگایانە، بریاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ دەرکرا.

 

وێنە گەورەکە: لە پارێزگەکانی ئامەد، مێردین، وان، بەدلیس، ئاگری، ئیلیهـ، ئیدر، جۆلەمێرگ، شرناخ، سێرت و مووشـی باکووری کوردستان، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەوانی و گردبوونه‌وه‌ بۆماوەی چوار رۆژ قەدەغە کرا.


زانیاریی زیاتر: هاتووچۆکردن بۆ دەرەوەی شار لەو ناوچانە بە مۆڵەت دەبێت.

 

هۆکارە زانراوەکان: ئەم بڕیارە بۆ رێگریکردنە لە ناڕەزایەتی دژی بریارەکەی وەزارەتی ناوەخۆ  بە دانانی قەییووم لە شوێنی سەرۆک شارەوانیی دەم پارتی لە جۆلەمێرگ.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ ژمارەیەک گردبوونەوە بە سەرکردایەتیی دەم پارتی ڕێکخرا، گرژیی لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس دروست بوو.

 

ئەمەش بزانە: دوێنێ بە بڕیاری پارێزگاری جولەمێرگ ماوەی 10 رۆژ هاتووچۆ گردبوونەوە لەو شارە قەدەغە کرا.

شەیری بکە لە: