نەخۆشخانەی شێرپەنجەی دهۆک پێداویستی بۆ دابین دەکرێت

شەیری بکە لە:
نەخۆشخانەی شێرپەنجەی دهۆک پێداویستی بۆ دابین دەکرێت

ساتی کردنەوەی نەخۆشخانەکە

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە شاری دهۆک دابین دەکرێت.


بۆچی گرنگە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم هەنگاوەی خزمەتگوزاری تەندروستی زیاتر بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە شاری دهۆک پێشكەش دەكات و خزمەتی زیاتریان پێدەكات.


لێدوانی فەرمی: دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا نیوزی گوت: لەسەر داواکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ پڕۆژەی سەنتەری چارەسەرکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: بۆ یەکەم جار و لە ئایندەیەکی نزیکدا، لە شاری دهۆک نەخۆشخانەی تووشبووانی شێرپەنجە دەستبەکاردەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ