توێژینەوەیەک: شێرپەنجەی پێست لە ڕێگای بۆ ماوەییەوە دەگوازرێتەوە

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەک: شێرپەنجەی پێست لە ڕێگای بۆ ماوەییەوە دەگوازرێتەوە

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست حەوت هێندە زیاترە لە ڕێگەی بۆ ماوەییەوە.


وێنە گەورەکە: توێژینەوەیەک لە لایەن پزیشکانی کلینیکی کلیڤلاند لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەریخستووە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست لە ڕێگای بۆ ماوەییەوە مەترسی زۆر زیاترە.


بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوە نوێیەکەی ئەمریکا دەریخستووە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست لە ڕێگای بۆ ماوەییەوە حەوت هێندە زیاترە، داوا لە پزیشکان دەکەن گرنگی بە هۆکارەی بۆماوەییش بدرێت جگە بەرکەوتنی تیشکی خۆر.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: توێژینەوەکانی پێشووتر پێشبینیان کردووە کە تەنها 2% بۆ 2.5%ی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی پێست بۆماوەییە، زیاتر هۆکارەکەیان دەگەراندەوە بۆ بەرکەوتنی تشکی خۆر، بەڵام ئەم توێژینەوە نوێیەی کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەریخستووە مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست لە ڕێگای بۆ ماوەییەوە زۆر زیاترە لەوەی پێشبینی بۆکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ