ئەنجوومەنی كاری بەریتانیا لە هەولێر ئۆفیس دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی كاری بەریتانیا لە هەولێر ئۆفیس دەکاتەوە

ساتی کردنەوەی ئۆفیسەکە

ئاڤا نیوز


ئەنجوومەنی کاری عێراقی- بەریتانی لە هەرێمی کوردستان ئۆفیسی خۆی کردەوە، کۆنسوڵخانەی بەریتانیاش دەڵێت ئەمە کارێگی گرنگە بۆ بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.


وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی کاری عێراقی- بەریتانی یەکێکە لە ئەنجوومەنە باڵا گرنگ و ئابوورییەکان لە بەریتانیا، ڕۆڵی هەیە لە کارکردن لە بەرەوپێشەوەبردنی پرسە ئابوورییەکان، ئەمڕۆ لە هەولێر ئۆفیسی کردەوە و گرنگیی بە بواری بازرگانی و ئابووری دەدات لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق و بەریتانیا.


لێدوانی فەرمی: بارۆنێس نیکلسۆن، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بە کوردستان حەسەن پەیامنێری دیبلۆماسی ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:"ئەمە گرنگییەکی گەورەی هەیە بۆ هەرێمی کورستان و عێراق و بەریتانیا هەروەها دەرگایەک دەبێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان".


زانیاریی زیاتر: کردنەوەی ئەم ئۆفیسە بەڵگەیەکی گرنگە لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.


بۆچی گرنگە: کردنەوەی ئەم ئۆفیسە دەرگایەک دەبێت لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق. بۆ ئەوەی هەلی کار و دەستی کار لە هەرێمی کوردستاندا هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ