
وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ ڕەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت، کە مافە یاساییەکانی هاوڵاتییە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان نادات، بەتایبەتی لە بواری ڕەخساندنی هەلی کاردا.
وێنە گەورەکە: لە عێراق 5% هەلی کار لە کەرتی گشتی و 3% هەلی کاری کەرتی تایبەتی دەبێت بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان تەرخان بکرێت، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، ئەم مافانەیان بۆ فەراهەم نەکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سارە سنبور، توێژەر لە ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند:"لە عێراق ئەو یاسایانەی باس لە مافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکەن، جێبەجێنەکراون کە لە دەرئەنجامدا سەدان هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت بێ کار ماون".
زانیاریی زیاتر: ئەو ڕێکخراوە دەڵێت: پێویستە حکومەتی عێراق هەنگاوی گونجاوتر بنێت بۆ دابین کردنی کار بۆ ئەو توێژە لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق نزیکەی سێ ملیۆن خاوەن پێداویستیی تایبەتی تێدایە کە بەرزترین ڕێژەیە لە جیهاندا، تەنیا لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019 نزیکەی 25 هەزار کەس برینداربوون لەوانەش پێنج هەزار کەمئەندامی هەمیشەیین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 38 باڵیۆزی نوێ لە وڵاتان دادەمەزرێنێت؛ هەشتیان کوردن
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن : کێشەی ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە چارەسەر دەکەین
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی داوای چاکسازی لە مووچەی فەرمانبەران دەکات