وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل ڕەخنەی تووند لە مۆساد دەگرێت

شەیری بکە لە:
وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل ڕەخنەی تووند لە مۆساد دەگرێت

ئیتمار بن گەڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل- گێتی

ئاڤا نیوز


وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل دەڵێت "دەبێت مۆساد سەرقاڵی کوشتنی تیرۆرستان بێت نەک دانووستان و لێکتێگەیشتن لەگەڵ تیرۆر".


وێنە گەورەکە: ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی ئیسرائیل بەهۆی شەڕی حەماسەوە تادێت زیاتر دەبێت، ئۆپۆزسیۆن و حکومەت و سەرجەم لایەنەکان دژی یەکتر لێدوانی تووند دەدەن.


لێدوانی فەرمی: ئیتمار بن گەڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "کاری مۆساد دانووستان و لێکتێگەیشتن نییە لەگەڵ تیرۆر، کاری ئەوان کوشتنی تیرۆرستانە".


بۆچی گرنگە: ئاڵۆزی و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حەماس کاردانەوەی جیهانی و ناوخۆیی لێکەوتووەتەوە، بەجۆرێک لە ناوخۆدا هەڕەشەی ڕووخانی حکومەتەکەی بنیامین نەتانیاهۆ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: