ئەمساڵ لە هەر هەفتەیەک دەرمانخانەیەک لە هەولێر داخراوە

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ لە هەر هەفتەیەک دەرمانخانەیەک لە هەولێر داخراوە

وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە پێنج مانگی ڕابردوودا تیمەکانی کوالێتیی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە هەولێر، بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی قاچاغ 19 دەرمانخانەیان داخستووە، ئەمەش بە نزیکی هەر هەفتەیەک دەرمانخانەیەک دەکات.

 

وێنە گەورەکە: لەپێناو  نەهێشتنی دەرمانی قاچاخ و  ئاگاداربوون لە کوالێتیی شوێنە پزیشکییەکان، کوالێتیی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لەڕێگەی لیژنەیەکەوە پشکنین بۆ دەرمانخانە و شوێنە پزیشکیەکان دەکەن.


لێدوانی فەرمی: د. محەممەد ڕەشید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵیی جۆری دەرمان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "تیمەکانمان لەماوەی پێنج مانگدا سەردانی 308 شوێنی پزیشکیان کردووە، لەو ژمارەیە 248-یان دەرمانخانە و 10 شوێن کۆگای دەرمان بوون، لەگەڵ ئەوەدا 38 کۆمپانیا، دوو کلینیکیی پزیشکی لە هەولێر بەسەرکراونەتەوە".

 

زانیاریی زیاتر: لەو ژمارەیە 35 شوێن داخراون کە 19 دەرمانخانە، 12 کۆمپانیا، دوو کۆگەی دەرمان و یەک کلینیکیی پزیشکی، یەک شوێنی پێداویستیی پزیشکی بوون.


باکگراوند: بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، لە کابینەی نۆیەم چەندین هەنگاوی گرنگی دەستپێکردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەرمانی قاچاغ و ستیکەری نوێی دەرمانی لەسەر هەموو دەرمانخانەکان جێبەجێ کردووە.

شەیری بکە لە: