پەیامێک لە سەرۆکوەزیران بارزانییەوە لەبارەی مووچە

شەیری بکە لە:

سەرۆکوەزیران بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند، ئەرکی لە پێشینەی کارەکانیان دابینکردنی مووچەیە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەوان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی بابەتی مووچە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر ببێت.

 

وێنە گەورەکە: دووشەممە 03-06-2024، سەرۆکوەزیران بارزانی، بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی لە پارێزگای دهۆک دانا.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە میانی ڕێوڕەسمەکە گوتارێکی پێشکەشکرد و پەیامێکی ئاراستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: ئەرکی لە پێشینەی ئێمە دابینکردنی مووچەکانیانە، بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام لە پەیوەندی و هاوکاریداین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەو بابەتە بەرەو کۆتایی بچێت و پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران بارزانی بە پێویستی زانی چیتر بەو کێشە و گرفتانەوە سەرقاڵمان نەکەن، بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین هێز و توانای سەرەکیی خۆمان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و پێشکەشکردنی پرۆژەی زیاتر بۆ خەڵکی دەڤەرەکە و هەموو کوردستان بێ جیاوازی تەرخان بکەین.

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ