سەرۆکی شارەوانییەكی باكووری كوردستان لە كارەكەی دوور خرایەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی شارەوانییەكی باكووری كوردستان لە كارەكەی دوور خرایەوە

ساتی لەکارلابردنی سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ- میدیای تورکیا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ناوخۆی توركیا سەرۆكی شارەوانیی جۆلەمێرگی لە كارەكەی دوورخستەوە و قەیومێک لە شوێنەكەی دانرا.


وێنە گەورەكە: بەبیانووی هەڕەشەكردن لە كرێكاران بەناوی "ڕێكخراوێكی تیرۆرستی"ـیەوە وەزارەتی ناوخۆی توركیا سەرۆكی شارەوانیی جۆلەمێرگ كە سەر بە دەم پارتی بوو لە كارەكەی لابرد، پارێزگاری جۆلەمێرگ لە شوێنەكەی دەستبەكاربوو.


لێدوانی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند: "محەممەد سدیق ئاکش بەناوی ڕێکخراوی تیرۆرستییەوە هەڕەشەی  لە كاسبكاران كردووە و لێپرسینەوەی لێكردوون".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد سدیق ئاکش، بەربژێری دەم پارتی بوو لە جۆلەمێرگ 48.91%ـی دەنگەكانی بەدەست هێنا و بەسەر عیسمەت ئۆلمەز بەربژێری ئاک پارتیدا سەركەوت كە  46.57%ـی بەدەست هێنابوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: