پلانێک بۆ یەکخستنی بانکی ڕافیدەین و ڕەشید ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
پلانێک بۆ یەکخستنی بانکی ڕافیدەین و ڕەشید ئاشکرا دەکرێت

لۆگۆی هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، پلانی یەکخستنی بانکی ڕافیدەین و ڕەشید ئاشکرا دەکات و ئاماژە بە پرسی هەمەچەشنکردنی ئابووری و هاندانی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی نا نەوتی دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: 23ی ئازاری ئەمساڵ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیای ئێرنست ویۆنگ سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر ئامادەکردنی پلانێک بۆ خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کردەوە.     

لێدوانی فەرمی: عامر عەزاز، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شانەی بەڕێوەبردنی چاکسازی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، پلانێک هەیە بۆ یەکخستنی بانکی ڕافیدەین و بانکی ڕەشید بۆ یەک قەوارە، بە ئامانجی باشترکردنی ڕێژەی قەرزی عێراق و زیادکردنی متمانەی نێودەوڵەتی بە کەرتی بانکی.

شێوازی جێبەجێکردن: بە گوتەی عامر عەزاز، کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی ڕاسپێردراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی یەکگرتنەکە، کە بریتییە لە باشترکردنی ئەدای دارایی و کارگێڕی و پەرەپێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی.

لە لایەکی دیکەوە: ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران باسی لە پرسی هەمەچەشنکردنی ئابووری کرد و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت زیادبوونی بەرچاوی داهاتی نانەوتی بەدەستهێناوە، ئەمەش دەستکەوتێکی بەرچاوە لە چوارچێوەی ستراتیژی هەمەچەشنکردنی داهات.

قووڵتر: عامر عەزاز ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات حکومەت گرنگی بە باشترکردنی ئیدارەی باج و پەرەپێدانی باجی گومرگی و هاندانی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی نانەوتی وەک پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشتیاری، تەکنەلۆژیا دەدات، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی ئەم داهاتانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: