وەزیری پیشەسازیی عێراق بۆ ئاڤا: پشتیوانیی لە وەبەرهێنانی بیانیی لە کوردستان دەکەین

شەیری بکە لە:
وەزیری پیشەسازیی عێراق بۆ ئاڤا: پشتیوانیی لە وەبەرهێنانی بیانیی لە کوردستان دەکەین

خالید بەتاڵ، وەزیری پیشەسازیی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزیری پیشەسازیی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لە لووتكەی وەبەرهێنان لە ئەبوزەبی بەشدارن و دەیانەوێت وەبەرهێنانی بیانی بۆ وڵات ڕابکێشن، "ئێمەش پشتیوانی لە وەبەرهێنانی بیانیی لە هەرێمی کوردستان دەکەین" و هەوڵی لابردنی ئاستەنگییەکانی بەردەمیان دەدەین.

وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە چواردەهەمین لووتكەی وەبەرهێنان لە ئەبوزەبی دەستیپێکردووە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە سەرۆكایەتیی دكتۆر محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و نوێنەری باڵای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەك وەبەرهێنەر و بازرگان، لەپاڵ سەرۆك و وەزیرانی 60 وڵات لە لووتكەكە بەشدارن.

لێدوانی فەرمی: خالید بەتاڵ، وەزیری پیشەسازیی عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە لووتكەی وەبەرهێنان لە ئەبوزەبی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بوونی ئێمە و دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان لێرە ڕەنگدانەوەی خواستمانە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆیەش هاوتا لەگەڵ خاوەنکارانی ناوخۆ لەم لووتکە گرنگەدا بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی باس لە دەرفەتەکان و کارکردن لە وڵاتەکەماندا دەکەین".

- "لە لووتکەکەدا وەڵامی پرسیاری خاوەنکارانی بیانیی دەدەینەوە، ئەوەش کاردانەوەی باشی لەسەر وەبەرهێنان لە وڵاتەکەماندا دەبێت".

- هەرێمی کوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە و ئەوانیش هەوڵی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی لە بوارە جیاوازەکانی پیشەسازیی، ئاوەدانکردنەوە و گەشتیاریی دەدەن.

- "ئێمەش بەوە خۆشحاڵین و هانیان دەدەین و پێکەوەش کاردەکەین بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگییەکان کە باس دەکرێن، تا بگەینە ئەنجامێک کە بە سوودی هەموو لایەک بێت".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ