وردبینی لە فۆڕمی 20 هەزار خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی دەکرێت

شەیری بکە لە:
وردبینی لە فۆڕمی 20 هەزار خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی دەکرێت

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە. ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ژمارەی ئەو خانەنشینانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی 50 هەزار کەس و دوای گەڕانەوەی ناوەکانیان بەگوێرەی کارتی زانیارییان زەوییان بۆ دابین دەکرێت.

وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر 39 هەزار و 922  فۆڕمی دابەشکردنی زەوی داوە، کە 10 هەزاریان خانەنشینن، ماوەتەوە فۆڕمەکان بگەڕێنرێنەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئینجا بەسەر شارەوانییەکان دابەش بکرێت، ئێستا وردبینی لە ژمارەیەک فۆرمی دیکە دەکرێت کە 20 هەزاریان خانەنشینن.

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار بە ئاڤای گوت، "تیمێکی تایبەت کار لەسەر وردبینی ئەو 20 هەزار خانەنشینە دەکات، هەوڵدەدەین لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت."

ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا 365 هەزار و 775 فۆڕم پەسەندکراون و بەشێکیان گەڕێنراونەتەوە شارەوانییەکان، دوای تەواوبوونی سەرجەم فۆرمەکان دەست بە دابەشکردنیان بەسەر سوودمەندبووان دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: