پارکە تازەکەی دهۆک لەڕووی سەوزاییەوە شارەکە دەباتە قۆناغێکی دیکەوە

شەیری بکە لە:
دیمەنی پارێزگای دهۆک لە ئاسمانەوە

دیمەنی پارێزگای دهۆک لە ئاسمانەوە

ئاڤا نیوز

 

لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانیەوە بەردی بناغەی پارکی ئالۆکا لە دهۆک دادەنرێت کە بە گەورەترینی سەر ئاستی عێراق دادەنرێت و دهۆک لە ڕووی سەوزاییەوە دەباتە قۆناغێکی دیکەوە.

 

بۆچی گرنگە: ڕێژەی سەوازیی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و کاریگەریی باشی لەسەر کەشوهەوا و ژینگەی شارەکە دەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانییەوە ڕەزامەندی دروستکردنی پارکەکە دراوە بە گوژمەی 126 ملیار و 60 ملیۆن و 645 هەزار دینار دروست دەکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: پارکی ئاڵۆکا وەک قۆناغی یەکەم لەسەر ڕووبەڕی 660 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت، کۆی گشتی ڕووبەرەکەی 900 دۆنمە، 80%ـی پێکهاتەکەی سەوزاییە و 365 هەزار داری تێدا دەچێنرێت.

 
قووڵتر: جگە لەوە شوێنی پارککردنی ئۆتۆمبێل و ڕێگەی پیادە و بینای خزمەتگوزاری وەک چێشتخانە، کافێتریا، کۆشک، شکەوت و شانۆیەکی ڕۆمانی لەخۆ دەگرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان