شەممەی ئاڤا؛ گەنجان لە ئیسکان و خێزانەکان لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان

شەیری بکە لە:
شەقامی ئیسکان و پارکی سامی عەبدولڕەحمان

شەقامی ئیسکان و پارکی سامی عەبدولڕەحمان

ئاڤا نیوز 


ئەمڕۆ شەممە، ڕۆژێکی بێوێنەیە بۆ منداڵان و وەرزشدۆستان، ئاڤا میدیا دوو کەرنەڤاڵی گەورەی جەماوەریی لە شەقامی ئیسکان و پارکی سامی عەبدولڕەحمان سازدەکات.

 

دیمەنی یەکەم: چێنەر & برادەران، کەرنەڤاڵێکی وەرزشیی ئاڤا سپۆرتە بۆ کۆکردنەوەی گەنجانی کوردستان لە شەقامی ئیسکانی هەولێر بۆ بینینی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا. گەنجان لە هەموو شارەکانی کوردستانەوە دەبنە میوانی ئاڤا، چێنەر عەبدولقادر و شاری هەولێر. لەو شەقامە ئاڤا سپۆرت سێ شاشەی گەورەی داناوە بۆ تەماشاکردنی یارییەکە. ڕووماڵێکی فراوانیش لە شاشەی ئاڤا سپۆرتەوە دەکرێت.

 

دیمەنی دووەم: کەرنەڤاڵی ڕۆژی جیهانیی منداڵانە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، ئەمڕۆ دووەم ڕۆژیەتی و منداڵان و خێزانەکانیان کۆکراونەتەوە بۆئەوەی ئەو ڕۆژە پێکەوە و بە دڵخۆشی بەسەرببەن. چەندین بڕگەی گۆرانی، خەڵات و دیاری و پێشبڕکێ ئامادەکراون.

شەیری بکە لە: