دەستەی هاندەرانی بڕووسیا دۆرتمۆند: کارەکانی ئاڤا سپۆرت بێ وێنەن

شەیری بکە لە:
دەستەی هاندەرانی بڕووسیا دۆرتمۆند: کارەکانی ئاڤا سپۆرت بێ وێنەن

ئامادەکارییەکانی بۆ کەرنەڤاڵەکەی چێنەر&برادەران لە ئیسکان

ئاڤا نیوز

 

ئەمشەو دەستەی هاندەرانی بڕووسیا دۆرتمۆند لە کوردستان لە کەرنەڤاڵەکەی چێنەر&برادەران لە ئیسکان دەبن و بینەری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبن.

 

وێنە گەورەکە: بۆ یەکەمجار ئاڤا سپۆرت لە کوردستان لە کەرنەڤاڵێکی وەرزشیی لە شەقامی ئیسکان بەبۆنەی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ گەنجانی شارەکانی کوردستان کۆدەکاتەوە. هاندەرانی بڕووسیا دۆڕتمۆند بە درێسی یانەکەیان لەسەرجەم شارەکانی کوردستان دێنە ئیسکان و هانی یانەکەیان دەدەن.

 

لێدوانی فەرمی: دیاری حەسەن، سەرۆکی دەستەی هاندەرانی بڕووسیا دۆرتمۆند لە کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەوەی ئاڤا سپۆرت دەیکات یەکەمین جارە لە کوردستان بکرێت، بەخۆشحاڵییەوە ئەمشەو لە ئیسکان دەبین و لە پاڵ برایانمان لە هاندەرانی ڕیال مەدرید بینەری یاری کۆتایی دەبین."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: