یەكەم حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون لە كەركووک تۆماركرا

شەیری بکە لە:
یەكەم حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون لە كەركووک تۆماركرا

دەرمانکردنی ئاژەڵ دژ بە تای خوێنبەربوون لە کەرکووک- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

نەخۆشخانەی ڤێتەرنەری کەرکووک یەکەم حاڵەتی مردنی بەهۆی تووشبوون بەتای خوێن بەربوون لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

 

لێدوانی فەرمی: سەباح نووری، ڕێگەپێدراو لە ئیدارەی نەخۆشخانەی ڤێتەرنەری کەرکووک ڕایگەیاند: یەکەم حاڵەتی مردن بەتای خوێن بەربوون لە کەرکووک تۆمار کرا، نەخۆشکە ناوی (ش، م، م) تەمەنی 25 ساڵ بووە خەڵکی گوندی مەقامە ناحیەی ڕیازی سەر بە قەزای حەویجە.

 

زانیاریی زیاتر: دوای ئەنجامدانی پشکنینی (RT-PCR CCHF) کە تایبەتە بە تای خوێنبەربوون بۆ تووشبووەکە، ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە.

 

چارەسەرەکان: بەرپرس و کارمەندانی کلینیکی ڤێتێرنەری لە قەزای ڕیاز هەڵمەتێکیان بۆ ڕشاندنی ئاژەڵەکانی ئەو گوندە دەستپێکردووە، کە تووشبووەکەی لێبووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێژەی مردنی ئەو کەسانەی تووشی دەبن  40%ـە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان