سەرۆکوەزیران بارزانی گەیشتە بەغدا؛ پرسی مووچە و هەناردەی نەوت تاوتوێ دەکات
- کوردستان
- 30 ئایار

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەیانیی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ شاندێکی یاوەری، گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە، دواتر چەندین سەرکردەی سیاسیی شیعە و سوننە ببینێت.
بۆچی گرنگە: سەرۆکوەزیران بارزانی لە کارنامەی کابینەکەیدا ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە کە "دانوستان بنەمای چارەسەری کێشەکانە بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق ، گفتوگۆ لەبارەی پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عومان: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران زۆر ئەرێنی بوون
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: سەرۆکی سووریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا: پووتین ئاگربەستی ناوێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت