لایەنەکانی کەرکووک بۆ سێیەم جار لەگەڵ سوودانی کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
لایەنەکانی کەرکووک بۆ سێیەم جار لەگەڵ سوودانی کۆدەبنەوە

قەڵای کەرکووک - وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


دوای نزیکەی سێ مانگ، جارێکی دیکە کۆبوونەوەی لایەنە براوەکانی کەرکووک بەسەرپەرشتی سوودانی دەکرێت و پێکهاتەکان پاکێجی تایبەت بە خۆیان پێشکەش دەکەن.


وێنە گەورەکە: شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکووک تێدەپەڕێت، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان، سوودانی بۆ جاری سێیەم سەرپەرشتی کۆبوونەوەکان دەکات.


لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگی کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەر لایەنێک پێشنیازی تایبەت بەخۆی لە نێو کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو و پارتی لەگەڵ ئەوەیە سەرجەم لایەنەکان لەسەر بنەمایەکی هاوبەش ڕێکبکەون."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوایین پێشنیاز لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکووک بریتییە لەوەی " پارێزگاری کەرکووک دوو جێگری هەبێت، پۆستەکە بۆ کورد بێت و جێگرەکان یەکێک عەرەب و ئەوەی دیکە تورکمان بێت".
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: