نوێکردنەوە و تۆمارکردنی کارتی دەنگدان ڕادەگیرێت

شەیری بکە لە:
نوێکردنەوە و تۆمارکردنی کارتی دەنگدان ڕادەگیرێت

هاونیشتیمانییەک لەکاتی دەنگدان

ئاڤا نیوز 

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەیەک بۆ وەستاندنی پڕۆسەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان دیاریدەکات.

.

وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نووسراوی فەرمی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە، کە دەتوانن پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە 03-09-2024  و دەنگدانی گشتیی لە 5ـی 9 ئەنجام بدەن.

 

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "ڕۆژی یەکشەممە 02-06-2024 لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی ناوەندەکانی کۆمیسیۆن، دەرگای تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان دەوەستێت."

 

خاڵە ئەرێنییەکان: دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان، کارئاسانی بۆ نزیکەی 30 هەزار دەنگدەر کرد، کە لە قۆناغی یەکەم کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبوو. دوای دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە دووبارە مامەڵەکانیان دەستیپێکردەوە و کێشەکەیان چارەسەر بوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ